zagros news agency

پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی مەهدی زانا

 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و تێكۆشەری كورد و سەرۆكی پێشووی شارەوانیی ئامەد (مەهدی زانا)ـم پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی كوردپەروەر و خەباتگێڕی مەهدی زانا و هەروەها خوشكی بەڕێزم (لەیلا زانا) هاوژینی خوالێخۆشبوو مەهدی زانا و تەواوی كەسوكار و دۆست و ئاشنایانیان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی مەهدی زانا بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
29ی ئابی 2026

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە هاتووچۆی دهۆک بۆ شۆفێران

سەڵاح

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەی لایپزیگی ئەڵمانیا دۆزرایەوە

یاسین

کاری ڕێکخستنەوەی سەنتەری شاری هەولێر دەکرێت

یاسین