لە ماوەی رابردوو كێشە بۆ جۆرێك لە ئۆتۆمبێل دروست ببوو كە لە دیوی ژورەوە لۆگۆێكی هەبوو لە دەرەوەش لۆگۆێكی تر بۆیە ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و بەرێوەبەراتی هاتووچۆوە تۆمار نەدەكران بەلام ئەم كێشەیە چارەسەر كرا بەیەك لۆگۆ تۆمار دەكرێن .
شوان فارس خاوەنی پێشانگایی ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند لە بەرێوەبەراتی هاتووچۆوە پێیان گوتین كێشەكانتان چارەسەر كراوە لۆگۆی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە لێبكرێتەوە بە لۆگۆی سەر سوكان تۆمار دەكرێن .
لەماوەی رابردوو جۆرێك لە ئۆتۆمبێل لە پێشانگاكان هەبوو لە دەرەوە لۆگۆی ئێم جی بوو كەچی لەناوەوە لۆگۆكەی ناوی ڕۆی بوو بۆیە بەرێوەبەراتی هاتوچۆ لەبەر ئەم هۆكارە تۆماركردنی راگرتبوو تا كێشەكە یەكلایی دەبێتە .

