ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2025، به‌شێك له ئافره‌تانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ئافره‌تانی كوردستان، دیداری جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی هه‌بووه، سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تان ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه بۆ زاگرۆس ده‌خاته‌روو.
زیبا ته‌ها، بۆ ئاژانسی زاگرۆس له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه گوتی:
” ئه‌مرۆی وەکوو ده‌سته‌ی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ئافره‌تانی كوردستان له دیداری جەنابی سه‌رۆك بارزانی بووین.
مەبەست لەم ئەنجامدانی ئەم دیدارە گه‌یاندنی ڕاسپارده و ئه‌نجامه‌كانی یەکەمین كۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان بوو کە لە مانگی ٤ ی ئەمساڵ لە هەولێری پایتەخت ئەنجام درا بە جەنابی سەرۆک بارزانی.
کۆنفرانسەکە (5) ته‌وه‌ری لەخۆگرتبوو، کە پێکهاتبوون ڕۆڵ وپێگەی ئافرەتان لەناو ڕێکخستنەکانی پارتی و بەربەست وئارێشەکان، دیدگای پارتی بۆ بەشداری ئافرەتان لەناو دامەزراوە دەستوریەکانی هەرێمدا، ڕۆڵ وپێگەی ئافرەتان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا ، پێگەی ئافرەت لەناو میدیا و سۆشیاڵ میدیا و بەهێزتر کردنی ڕۆڵ و بایەخی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لەخزمەتکردنی دۆزی ئافرەت لەکوردستاندا. ئەو تەوەرانە ماوەی چەند مانگێک لە ڕێگەی ئەنجامدانی توێژینەوە و ڕاپرسی کاریان لەسەر کرا و ئەنجامی پێویستیان لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ گرنگترین ڕاسپاردە و ئەنجامی کاری کۆنفرانسەکە، کە لەلایەن سەرپەرشتیاری کۆنفرانس هەڤاڵ (ئامینە زکری) پێشکەشی جەنابی سەرۆک بارزانی کرا.
گوتیشی؛ وەکوو هەموومان دەزانین جەنابی سەرۆک هەمووکات پشتیوانی مافەکانی ئافرەت بووە و متمانەی تەواوی بە توانای ئافرەت هەیە، هەر ئەو پشتیوانییەی جەنابی سەرۆک وەکوو ڕاسپاردە بووە بۆ لایەنە پەیوەنددارەکان و بناغە بووە بۆ ئەو ماف و دەستکەوتانەی کە ئەمڕۆ ئافرەتانی کوردستان پێیگەیشتوون.
ئەمڕۆش جەنابی سەرۆک جەختی لە پشتیوانی خۆی بۆ مافەکانی ئافرەت کردەوە و فه‌رمووی: ئێوه له‌خزمه‌تكردن و ئیشی خۆتان به‌رده‌وام بن، له‌هه‌ر شوێنێك ئاسته‌نگ هاته پێشه‌وه، ئاگادارمان بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه به‌ربه‌سته‌كان نه‌هێڵێن.
وه‌کوو هەمیشە جەنابی سەرۆک په‌یامی گەشبینی هه‌بوو، له‌هه‌موو جارێك زیاتر هانی داین کە به‌رده‌وام بین له‌خزمه‌تكردن، ڕۆڵی خۆمان ببینین لە پاراستن و پەرەپێدانی بەها ئه‌خلاقی و نیشتیمانییه‌كان و ئه‌مه‌شی فه‌رموو، ئێوه رۆڵێكی باڵاتان هه‌بووه وده‌بێت له پاراستنی قه‌واره‌ی كوردستان، چه‌ند پێتان ده‌كرێت به‌ها ئه‌خلاقی و كلتووریه‌كان بپارێزن، ئه‌وه‌ی دیكه چی هه‌یه هه‌ر كۆسپێك دێته پێشه‌وه پشتیوانتانم.


