دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئاراسته‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ن كه هه‌نگاوی خێرا بكرێت بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه به‌شێوه‌ه‌كی خێرا و هاوپه‌یمانانیش جه‌خت له‌و خاڵه ده‌كه‌نه‌وه.
لیوا عوسمان محه‌مه‌د، به‌رێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و هۆشیاری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “دوێنێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌نێوان سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌نجامدرا، له‌و كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت 3 خاڵی گرنگی باسكرد، فه‌رمانی كرد به‌په‌له كار له‌سه‌ر ئه‌م سێ خاڵه‌بكرێت، ئه‌م سێ خاڵه ده‌مێكه وه‌ك پلان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت كراوه، كه خاڵی یه‌كه‌م ژمێریاری سه‌ربازییه كه ئێستا سێ حسابی دارایی پێشمه‌رگه له‌ناو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌یه، یه‌كێكیان به‌ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌وانی دیكه به‌ناوی فه‌رمانده‌یی یه‌كه‌ی 70 و 80یه پێداگیری به‌رێزیان به‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌كۆتا بگات بریتییه له‌وه كه ئه‌م دوو ژماره حسابیه‌ی 70 و 80 بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بۆیه ئێستا بریاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ژماره‌ی حساب ئه‌وان له‌وه‌زاره‌تی دارایی نامێنێت دێته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌كخستنی یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریای پێشمه‌رگه كۆتایی پێدێت، ئه‌مه زۆر گرنگه چونكه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆنترۆڵی به‌سه‌ر هه‌موو یه‌كه ژمێریاریه‌كانی پیشمه‌رگه ده‌كات، هه‌م له‌ناو دیوانی وه‌زاره‌ت هه‌م له‌ناو یه‌كه‌كان، ئه‌مه ئاماده‌كاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه بۆ قۆناغێكی نوێتر”.
گوتیشی: “ئه‌م قۆناغه نوێیه ئه‌وه‌یه كه ته‌واوی یه‌كه‌ی حه‌فتاو هه‌شتا بێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئێستا ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ دروستكردنی دووفه‌رمانده‌یی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئیتر دووفه‌رمانده‌یی حزبی نامێنێت و یه‌كه حسابییه‌كانی ئه‌م دوو یه‌كانه له‌چوار چێوه‌ی فه‌رمانده‌ییه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه، و ئه‌مه ته‌نیا گۆرینی ناونییه به‌ڵكو ئه‌رك و كاره‌كان و ئه‌و سیسته‌مه‌ی جاران په‌یره‌وی ده‌كرا ده‌گۆرێت شێوازی قیاده‌و سه‌یته‌ره له‌ناو هه‌ردوو فه‌رمانده‌یی 70 و 80 ده‌گۆرێت، هه‌ردوو شێوازه‌كه ده‌كرێت به‌یه‌ك و هه‌وڵده‌درێت هه‌یكه‌لێكی یه‌كگرتوو بۆ هه‌ردوو فه‌رمانده‌یی دروست ببێت، به‌خۆشحاڵییه‌وه سه‌رۆكی حكوومه‌ت ته‌نانه‌ت (ژماره‌ی ئه‌و یه‌كه‌و سه‌ربازو فه‌رماندانه له‌ناو فه‌رمانده‌یی تازه‌كان جێگیرده‌كرێن)، جیاله‌وه له‌ناو یه‌كه‌كانی 70 و 80 شێوه‌ی ته‌شكیلاتی جیاواز هه‌بووه ئێستا له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كرێت به‌یه‌ك ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئێستا په‌یره‌وی ده‌كه‌ین زۆر جیاوازه له‌وه‌ی جاران.

