به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئاماده‌كاری باش كراوه بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌تایبه‌ت له سنووری پارێزگای سلێمانی به‌پشتیوانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و كادیر‌و ئه‌ندامانی پارتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌رێوه‌یه.
د.محه‌مه‌د خورشید، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “پارتی به‌ژماره‌یه‌ك كاندیدی به‌هێزو جه‌ماوه‌ریه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات به‌ژماره 275 ئه‌م جاره له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌كاری باشكراوه و جۆشوخرۆشێكی زۆر به كادیر‌و ئه‌ندامانی پارتییه‌وه دیاره، و خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه پێشوازیه‌كی گه‌وره له لیستی پارتی ده‌كه‌ن، پارتی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی هاتووه بۆ ئاوه‌دانی و خزمه‌تی شاره‌كه درێغی نه‌كردووه و له‌كابینه‌ی نۆیه‌م گه‌وه‌ترین پرۆژه‌ی سترایژی بۆ شاره‌كه كراوه پارتی خۆی به‌خزمه‌تكاری خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌زانێت”.
گوتیشی: “سه‌رۆك بارزانی، خۆشه‌ویستی تایبه‌تی بۆ هه‌ڵه‌بجه هه‌یه، ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ی سه‌رۆك بارزانی ڕه‌گوریشه‌ی به‌هێزی له‌ناو دڵی خه‌ڵكی شاره‌كه داجێگیركردووه، پارتی و هه‌ڵه‌بجه پێكه‌وه یه‌ك ئامانج و یه‌ك گوتاریان هه‌یه، ئه‌ویش به‌رگریكردنه له مافی خه‌ڵكی كوردستان و به‌رزراگرتنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییه له پێناوی به‌هێزكردنی قه‌واره‌ی كوردستان”.

