بەربژێری ژمارە ١ی بازنەی سلێمانی لە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان، دهلێت: “پارتی خاوهنی پاراستنی قهوارهی دهستووری كوردستانه و ههر ئهویش پارێزگاری لهو دهسكهوتانهدهكات”.
د. ئەشواق جاف، بەربژێری ژمارە ١ی بازنەی سلێمانی لە لیستی ٢٧٥ی پارتی، بۆ زاگرۆس گوتی: “بێگومان تەنیا لە ڕێگای بەدەستهێنانی دەستوور و جێبەجێکردنی یاساوە دەتوانین مافی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی یاسایی بەدەست بهێنین و بپارێزین. ئەم ئامانجانە تەنیا لە ڕێگای نوێنەرانی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بەدەست دێت، دەتوانین کار بکەین بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و مافی خەڵکی کورد، ئەوانەش تەنیا بە پارتی دەکرێن، چونکە پارتی هەرگیز حزبی شارێک یان پارچەیەک نەبووە، پارتی حزب و هێزی هەموو کوردستانە، ئێمە لە ئێستا و داهاتوودا بەهەمان هەناسە و بە هەمان ئامانج بەردەوام دەبین لە خزمەت و کاركردن بۆ خەڵک”.
ئهوهشی خستهروو: هاوبەشی، هاوسەنگی، سازان سێ بنەما و ڕێبازی سەرەکیی بوون کە لە پڕۆسەیەکی سیاسیدا دروست بوون و وەک ستراتیژییەک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراق بۆ بەدەستهێنانی مافی خەڵکی کوردستان داندران، بەڵام بەداخەوە دوای ئەوەی هێزەکانی عەرەبی سوننە و شیعە هێز و دەسەڵانیان گرتە دەست و خۆیان بەهێز کرد، کار بەم دروشمانە ناکەن، ئێستا هێزی زۆرینه کار دەکات، بۆیە هێزی زۆرینهیان بەکار دەهێنن. ئەمە وا دەکات هاوبەشیی یاسایی بخاتە ژێر فشاری هێزێک کە لەگەڵ دەستوور و ڕێککەوتن یەک ناگرێتهوه.“
گوتیشی: ”هاوبەشی و بهشداری نابێت تەنیا بەهۆی هێزی زۆر پەسەند بکرێت، بەڵکوو دەبێت هاوبەش بین لە بڕیاردان بۆ بەدەستهێنانی مافی خەڵکی کوردستان. پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هێزێکی سەرەکیی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، کارنامەیەکی بەردەوامی هەیە لە پشتگیری و جێبەجێکردنی یاسا، دەستوور، مافە نیشتمانییەکان و چارسەرکردنی کێشەی نەدانی بودجە، ئەم داواکارییە یاساییانە بەشێکی سەرەکیی کارەکانمانن و کارکردن لەسەر ماددەی ١٤٠ی دەستوور، هاوکاری پشتیوانیی خاوەن زەوی و جووتیارەکانی ناوچە کوردستانییەکان دەبێت پشتیوانیی یاسایی و داراییشیان بۆ دابین بکرێت، هەروەها کار دەکەین لەسەر گەیاندنی مافی كەسوكاری قوربانیانی تاوانی کیمیایی، بەتایبەتی خەڵکی شاری هەڵەبجە و لە خولی شەشەمدا بە پێوستی ئەزانم تەواو بکرێت.“

