zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی عێراق دەکات

 

رۆژی سێشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز فەریقی یەکەمی ڕوکن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، سوپا ساڵاری عێراق و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوون لە ژمارەیەک پلەداری باڵای سەربازی و ئەمنی عێراق.

لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرا لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سوریا بە تایبەت و هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی هەردوولا لە پێناو پاراستنی ئاسایشی عێراق بە گشتی و ناوچە سنوورییەکان بە تایبەتی. هەروەها هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە، و پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان عێراق و ئەمەریکا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەمنی دوولایەنە و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و بارودۆخی ئەمنی سوریا و سنوورەکانی لەگەڵ عێراق تاوتوێ کران.

هەر لەو دیدارەدا باس لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش کرا کە هێشتا مەترسیی گەورەن بۆ سەر ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە، لەم پێناوەدا پێویستی بەردەوامی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ سوپای عێراق و پێشمەرگە و پتەوکردنی هاریکاری هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بە گرنگ زانرا.

کۆتاییهاتن بە ئەرکی هاوپەیمانان لە ئەیلوولی ساڵی داهاتوو و مەترسی و ئەگەرەکانی بارودۆخی دوای ئەو قۆناغە تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارەبوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئاماده‌ین داهاتی مانگی 8 و 9 ره‌وانه‌ بكه‌ین به‌ڵام هێشتا عێراق بڕیاری نه‌داوه‌

سەڵاح

بۆچی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بانگێشتی لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان کە لە دوبەی كرا؟

یاسین

‎ی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە (هەژماری من ) دەکات

گوران