zagros news agency

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

هاونیشتیمانیانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە کە ماوەیەکە دەنگۆی ناڕاست بڵاو دەکرێتەوە کە حکومەتی فیدراڵ/وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران قەرەبووی ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە کە بە هۆی سیاسەتەکانی رژێمی بەعس بە تایبەت لە دوای ڕێکەوتنامەی شوومی جەزائیر لە ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتانی ئێران و تورکیا و سوریا بوون و لە دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلەکەمان لە ١٩٩١ گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان.
لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیێنین، کە سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ وەزارەتی ناوخۆ هەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا، حکومەتی فیدراڵ بەرپرسیارێتیی خۆی بەرامبەر بەو خانەوادە بەڕێزانە جێبەجێ بکات، تا نوسینی ئەم روونکردنەوەیە هیچ وەڵامێکی فەرمی لە لایەن حکومەتی فیدڕاڵی پێمان نەدراوە و کۆی ئەو هەواڵانەی لە ئێستادا بڵاو دەکرێنەوە دوورن لە ڕاستی.
بۆیە ئاگاداری هاونیشتمانیانی ئازیز دەکەینەوە کە نەکەونە بەر لێشاوی پرووپاگەندەی هەڵبژاردن بۆ بەرژەوەندیی چەند کەس و لایەنێک. دڵنیاتان دەکەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەرک و بەرپرسیارەتیی خۆی هەڵدەستێ و تا بەدەستهێنانی مافەکانتان بە تایبەت مافی قەرەبووکردنەوەی ئاوارە گەڕاوەکان بۆ نیشتیمان، بەردەوام دەبێت و هەر زانیاری و هەنگاوێکی فەرمی هەبێت، لە سەرچاوەی فەرمییەوە پێتان رادەگەیەندرێت.
هاوپێچ: وێنەیەک لە دوانووسراو کە هاوشێوەی داواکارییەکانی تر بێ وەڵام ماوەتەوە..

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە پاسپۆڕتی هەولێرەوە

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ باڵيۆزى نوێى ئه‌ڵمانيا كرد

دڵشاد

تاڵیبان کارەکانی پۆلیسی ئینتەرپۆلی لە ئەفغانستان ڕاگرت

یاسین