zagros news agency

لە پڕۆژەی ڕووناکی نزیکەی 4.5 ملیۆن هاوڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ نزیکەی 4.5 ملیۆن هاوڵاتی، کە دەکاتە نزیکەی لە 70%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی.

لەچوارچێوەی ئەم هەنگاوەش سەنتەری هەردوو شاری سۆران و زاخۆ کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین دەکرێت لەڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی و ئامادەکارییەکان دەستییان پێکردووە بۆ دابینکردنی کارەبای بەردەوام لە ئیدارەی ڕاپەڕین.

جێگای باسە مانگی ڕابردوو هەڵەبجە بووە یەکەمین پارێزگا لەسەر ئاستی عێڕاق و هەرێمی کوردستان کە کارەبای 24 کاتژمێری هەبێت لەڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی

خشتەی یەک: دوایین ئاماری هاوڵاتی و هاوبەشانی نێو پڕۆژەی ڕووناکی

کوردستان:
ژمارەی هاوڵاتی: 4,292,000
ژمارەی هاوبەش: 1,131,000

هەولێر:
ژمارەی هاوڵاتی: 1,935,000
ژمارەی هاوبەش: 504,000

سلێمانی:
ژمارەی هاوڵاتی: 1,345,000
ژمارەی هاوبەش: 351,000

دهۆک:
ژمارەی هاوڵاتی: 495,000
ژمارەی هاوبەش: 38,000

هەڵەبجە:
ژمارەی هاوڵاتی: 135,000
ژمارەی هاوبەش: 38,000

سۆران:
ژمارەی هاوڵاتی: 144,000
ژمارەی هاوبەش: 39,000

زاخۆ:
ژمارەی هاوڵاتی: 238,000
ژمارەی هاوبەش: 65,000

هەروەها، نزیکەی 3,700 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە کە دەکاتە زیاتر لە 50٪ی کۆی گشتی مۆلیدەکانی کوردستان، و تا کۆتایی ساڵی 2026یش، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە زیاتر لە 7,000 مۆلیدە بکوژێنێتەوە.

خشتەی دوو: کۆی گشتی ژمارەی ئەو مۆلیدانەی کوژێنراونەتەوە لە پڕۆژەی ڕووناکی

کوردستان:
ژمارەی مۆلیدەی کوژێنراوە: 3,689
کەمکردنەوەی دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن – ساڵانە: 690,000

هەولێر:
ژمارەی مۆلیدەی کوژێنراوە: 2,197
کەمکردنەوەی دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن – ساڵانە: 410,000

سلێمانی:
ژمارەی مۆلیدەی کوژێنراوە: 604
کەمکردنەوەی دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن – ساڵانە: 112,000

دهۆک:
ژمارەی مۆلیدەی کوژێنراوە: 379
کەمکردنەوەی دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن – ساڵانە: 70,000

هەڵەبجە:
ژمارەی مۆلیدەی کوژێنراوە: 65
کەمکردنەوەی دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن – ساڵانە: 15,000

سۆران:
ژمارەی مۆلیدەی کوژێنراوە: 127
کەمکردنەوەی دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن – ساڵانە: 23,000

زاخۆ:
ژمارەی مۆلیدەی کوژێنراوە: 317
کەمکردنەوەی دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن – ساڵانە: 60,000

حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشووتر ڕایگەیاندبوو کە هاوڵاتییان کەمترین پارەی کارەبایان دابوو لە پسوولەکانی مانگی هەشت. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نرخە نوێیەکان کەوا بۆ پاراستنی خێزانە کەمدەرامەتەکان و هاندانی هاوڵاتییان بۆ بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی کارەباوە دانراون. لەژێر نرخە نوێیەکاندا، 80%ـی هاوڵاتییان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بە بەراورد بەو پارەیەی دەیاندا بە هەردوو کارەبای نیشتمانی و کارەبای مۆلیدە گازوایلەکان.

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. لە ئایاریش، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بکوژی هاوڵاتیەکەی سیدەکان دەستگیرکرا

دڵشاد

وەزیری ئەوقاف: 30 هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان لە مەککە کۆچی دواییان کردووە

یاسین

کۆمپانیای Google هۆشداری بلاو دەکاتەوە بۆ بەکارهینەرانی Gmail

یاسین