بە بۆنەی تێپەڕبوونی (١٠) ساڵ بەسەر دەستپێکی پەخشی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان ٢٤، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێوەبەر، کارمەندان و ڕۆژنامەنووسان، و تەواوی ستافی کەناڵە بەڕێزەکەتان دەکەین.
دامەزراوەی کوردستان ٢٤ توانیویەتی لە ماوەی ١٠ ساڵی کارکردنیدا، ڕۆڵێکی کارا و دیار بگێڕێت لە بوارە جیاوازەکانی سیاسی، ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی کوردستاندا. بە بەرنامە و ڕاپۆرتە جیاوازەکانی بووە سەکۆیەکی گرنگ بۆ گفتوگۆی کراوە و پەرەپێدانی ڕۆشنبیریی نیشتمانی و هەڵدانەوەی لاپەڕە مێژووییەکانی گەلەکەمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەین، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە گەیاندنی پەیامی میدیایی پیشەییانە و خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک
٣١ـی ١٠ـی ٢٠٢٥

