zagros news agency

سەرۆك بارزانی سەردانی قشڵەی کۆنی زاخۆ دەکات

 

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 31ی تشرینی یەکەمی 2025 سەرۆك بارزانی سەردانی بازاڕی کۆنی زاخۆی کرد و لەوێڕا بەسەر قشڵەی زاخۆی کۆن کەوت و هەروەها چاوی بە کۆڕنیشی زاخۆ کەوت.

قشڵەی زاخۆ مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش هەزار و سەت و بیست ساڵ، ئەم شوێنە لە سەردەمی ڕژێمی لە ناوچوو بۆ ئەشکەنجەدان و ئازاردانی هاوڵاتیانی سڤیل بەکار دەهات، ئێستاش حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوازی کولتووریی قشڵەی کۆنی زاخۆی نۆژەن کردووەتەوە و بووەتە شوێنێکی گەشتیاری و هەزاران کەس بۆ بینینی سەردانی زاخۆ دەکەن.

سەرۆك بارزانی لەم بەسەرکردنەوەیەدا خۆشحاڵیی خۆی بە جوانی و ئاوەدانیی زاخۆ دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا”خەڵكی زاخۆ شایەنی ئەم خزمەتەن کە بۆیانکراوە، دواتر سەرۆك بارزانی سەردانی گوندی سپی کرد و دیمەنی زاخۆی لە بەرزاییەکانەوە بینی و هەروەها چاوی بە ژمارەیەک هاوڵاتی کەوت کە سەردانی زاخۆیان کردووە و، وێنەی لەگەڵ بەشێک لە هاوڵاتیان دا گرت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی هاوبەشی بازرگانیی ئەمەریکا کرد

یاسین

فلیک توڕەیە

یاسین

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکات

یاسین