پ•ی٠د ساسان حیكمت
هەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەوەی ڕووبەڕووی چەندینقەیرانی وەکوو دارایی و کێشەی نەوت و بودجە لەگەڵ بەغداو ناکۆکی سیاسی ناوخۆیی بوویەوە بەڵام کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی قەیرانەکانیوەک دەرفەتێک قۆستووەتەوە بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییڕیشەیی و پڕۆژە ژێرخانییە درێژخایەنەکان ، هەروەکئەستەمترین لایەنی حوکمڕانی لە هەرێم پەرشوبڵاوییسیستەمی دارایی و کارگێڕی بووە ، پڕۆژەی (هەژماری من) و حوکمڕانیی دیجیتاڵی نموونەیەکی باڵای ئەم ئاراستەمۆدێرنەیە ، ئەم پڕۆژەیە لە بنەڕەتدا گواستنەوەیسیستەمی مووچەیە لە دابەشکردنی نەختینەیی (کاش) و ڕۆتینی کارگێڕیی وە بۆ سیستەمێکی بانکیی دیجیتاڵیئەمە هەنگاوێکە بەرەو شەفافییەتێکی زیاتر وکەمکردنەوەی ڕۆتین و دامەزراندنی سیستەمێکی بێلایەنکە مامەڵە لەسەر بنەمای داتا و یاسا دەکات.
دەکرێ بڵێن ئابووری هەرێم بە درێژایی دەیان ساڵ وابەستەییەک سەرچاوە بووە کە نەوتە ، بەرهەمهێنانی کشتوکاڵ وەکستراتیژی نانەوتی و پڕۆژەی هەناردەکردنی بەرهەمەکشتوکاڵییەکانی هەرێم بۆ بازاڕەکانی وڵاتانی کەنداو وەکهەنگاوێکی دروست و کرداری بۆ فرەچەشنکردنی داهات تەماشا دەکرێت ، لە ڕاستییدا ئەمە تەنیا پڕۆژەیەکیئابووری نییە بەڵکو ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئابوورییە لەبواری خۆراکدا کە دڵنیایی ئاسایشی خۆراک بۆ هەرێمدابین دەکات و گەشەکردنی کەرتی کشتوکاڵیش پاڵ بەکەرتی پیشەسازیی خۆراکەوە دەنێت و لەمڕووەوە پرۆژە ستراتیژییەکانی وەک (مێگەل) هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان دەرەخسێنێت و بەرهەمی نانەوتی زیاتر دەکات.
پرۆژەی ڕوناکی کوردستان بووەتە هۆی دابینکردنی کارەبایبەردەوام لە زۆربەی شار و شارۆچکەکان و یەکێکە لەدەستکەوتە هەرە مۆدێرنەکان و ڕاستەوخۆ ژیانی هاوڵاتیانی باشتر کردووە ، هەروەها پڕۆژەکانی ڕێگاوبانی ستراتیژیوەک ڕێگای دووساید و پردەکان وەک وەبەرهێنانێکیدرێژخایەن بۆ ئاسانکاریی بازرگانی و پەرەپێدان و بەستنەوەی ناوچە دوورەدەستەکان بەیەکەوە تەماشا دەکرێن وهەنگاوێکە بەرەو یەکگرتوویی زیاتری کارگێڕیی ناوخۆ و هەروەها هەرێم دەگۆڕێ بۆ ناوچەیەکی گرنگی ترانزێتی لە نێوان تورکیا و ئێران و عێراق .
کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو لەسەر ئاستی جیهان و عێراق بەهۆی کەمبوونەوەی دابارین گەورەترین مەترسییە بۆسەر ناوچەکە و هەرێم ، دامەزراندنی بەنداو و پۆندەکانڕێگایەکی سەرەکییە بۆ کۆکردنەوەی ئاوی باران و ئاوی لافاو، لەبری ئەوەی بڕژێتە دەرەوەی سنووری هەرێم ئەم ئاوەکۆکراوەیە دەبێتە گەنجینەی ئاو بۆ وەرزی وشکەساڵی و بۆدابینکردنی پێداویستییەکانی داهاتوو و هەروەها هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ ئەوەی ئاوی پێویست بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ لە ژێر کۆنترۆڵی هەرێم خۆیدا بێت و سەرەڕای ئەوەش کەرتی گەشتیاریی بەرەوپێش دەبات . بە مەبەستیڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی وشکەساڵی و گۆڕانکارییکەش و هەواش هەڵمەتی سەوزکردن و چاندنی دار و درەختی ڕاگەیاندووە ، پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر هەنگاوێکی ئەرێنی دەبێت لەمڕووەوە . هەروەها کابینەی نۆیەم هەنگاوی کردەکی ناوە بۆ ئەوەی پشت بە ئاوی ڕووبارەکان ببەسترێت لە جیاتی ئەوەی ئاوی ژێر زەوی بەکاربهێنرێت ، هەروەک پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی خواردنەوەی هەولێر و چەندین پرۆژەی دیکەش لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی بە ئەنجام گەیاندووە .
لە ڕووی فیکری سیاسی و پراکتیکی حوکمڕانییەوە،ڕەهەندێکی بەهێز لە دیدگای مەسرور بارزانیدا بەدیدەکرێت ئەویش سەربەخۆیی ئابووری و داهاتە و جەختکردنەوەی بەردەوامە لەسەر فرەچەشنکردنی ئابووری و گواستنەوەیە بۆ کشتوکاڵ و پیشەسازی وەک ڕێگایەک بۆکەمکردنەوەی پشتبەستن بە نەوت ، هەروەها ڕەتکردنەوەیداواکارییەکانی بەغدا بۆ ملکەچبوونی تەواوی داهاتەنانەوتییەکان ، پاراستنی دەسەڵاتی هەرێم بەسەر سامانیسروشتی ئاماژەیە بۆ پاراستنی ماف و قەوارەی هەرێمی کوردستان .
ئەمە جگە لەوەی هەوڵی زۆر دراوە بۆ بەهێزکردنی پێگەیهەرێمی کوردستان و قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵوڵاتانی جیهان و دراوسێ بە تایبەتی پەیوەندیی ستراتیژیلەگەڵ ئەمریکا و بەردەوام دووپات لە پابەندبوون بەهاوپەیمانێتی لەگەڵ ئەمریکا کراوەتەوە بەتایبەتی لەجەنگی دژی داعش و هەروەها پەرەپێدانی هاوبەشیئابووری لە نێوانیاندا .
لێرەدا جێگای خۆیەتی ئاماژە بەوە بکەین دیدگای سەرۆک وەزیران و کابینەی نۆیەم بە تایبەتی لەسەر ئاستی ستراتیژی و چاکسازیی دارایی کاریان لەسەر دامەزراندنی پایەکانیدەوڵەت کردووە بە تایبەتی لە ڕەهەندی حوکمڕانیی مۆدێرن و ئابووریی سەربەخۆوە ، سەرکەوتنی زیاتری تەواوی ئەمدیدگایەش لە ئایندەدا بەندە بە زاڵبوون بە سەر دوو ئاستەنگی سەرەکی یەکەم : چارەسەرکردنی ڕیشەییکێشە سیاسییەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ ودڵنیابوون لە دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکان ،دووەم : یەکگرتوویی ناوماڵی ناوخۆ بە مەبەستی یەکدەنگی زیاتر لە بەغدا و جێبەجێکردنی تەواوی یاسای چاکسازی و ڕێکخستنەوەی داهاتەکان . ئەگەر ئەم پایە دامەزراوانەبپارێزرێن پێشبینی دەکرێت هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی عێراق و ناوچەکە ببێتە قەوارەیەکی دامەزراوەییسەقامگیر و خۆبژێو.

