ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پارتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆمار ده‌كات چونكه راستگۆ بووه له‌گه‌ل خه‌ڵكی كوردستان و شه‌ری له پێناوی مافه ده‌ستووریه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان كردووه.
رزگار ئه‌نوه‌ر، بۆ زاگرۆس گوتی: “پارتی و خه‌ڵكی كوردستان لێك جیاناكرێنه‌وه بۆیه هه‌ڵبژاردن له‌دوای هه‌ڵژاردن پارتی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ته‌واوكه‌ری یه‌كترین و سه‌ركه‌وتنی پارتی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌ره‌و لوتكه ده‌چێت و پارتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆمار ده‌كات و ركاربه‌رانی پارتی به‌ره‌و دوادوه ده‌چن، پارتی ئێستا حزبی بێ ركابه‌ره هیچ حزبێك توانی تێپه‌راندنی نییه له كوردستان و له عێراقیش به‌هێزی یه‌كه‌م ده‌مێنێته‌وه”.
راشی گه‌یاند: پارتی خزمه‌تكاری خه‌ڵكی كوردستانه هه‌مووان له ژێر سێبه‌ری پارتی ده‌ژین پێكه‌وه ژیانیان دروستكردووه به‌كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و ئێزدی و ئاشووری له‌ژێر چه‌تری ئارامی و ئاوه‌دانی كوردستان تادێت پێكه‌وه‌ژیانیان قوڵتر ده‌بێته‌وه و پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێك كوردستان پێشكه‌وتووتر ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: پارتی درۆی و قسه‌ی ناراستی له‌گه‌ل خه‌ڵكی كوردستان نه‌كردووه راستگۆیانه مامه‌ڵه‌ی كردووه بۆیه متمانه‌ی خه‌ڵكی هه‌یه ئه‌م جاره‌ش لیستی 275ی پارتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستهێدێت.

