zagros news agency

روونکردنەوەیەک لەبارەی پشووی سبەی دەدرێت

بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردە ئاشكرای دەكات، پشوو کۆتایی دێت و سبەی دەوام دەست پێدەکاتەوە.

سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،  ڕایگەیاند: “سبەی13ی11 دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن لە قوتابخانە حکوومی و ناحکوومیەکان دەست پێدەکاتەوە و پشوو کۆتایی دێت.”

ئاماژەی بەوەش دا، بەهۆی ئامادەکاریی هەڵبژاردن لە پێنجشەممەی ڕابردوو6ی11وە پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن تاوەکوو سێشەممە بوو، گوتیشی: “ئەمڕۆ لە تەواوی دامودەزگاکان پشووە بۆیە دەوامی قوتابخانەکان سبەی دەست پێدەکاتەوە و پشوو بۆ سبەی لەئارادا نییە.”

دوێنێ بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندرا ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا هێرشی کردە سەر کیێڤ 14 کەسی کوشت کە یەکێکیان ئەمەریکیە

سەڵاح

پێشبینی دەکرێت سزای سەر بانکە عێراقییەکان هەڵبگیرێت

یاسین

سەڵاح