جەعفەر ئێمینکی، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دەڵێت، ئەو یاسایەی ئێستا هەڵبژاردنی عێراق خزمەت به وڵات ناکات.
جەعفەر ئێمینکی له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: دیارکردنی کورسییەکان لەلایەن کۆمیسیۆنەوه دەکرێت و دیارکردنی کورسییەکان هاوکێشەیەکەی ئاڵۆزه و نەدەبوا وابووایه،
ئێمینکی روونی کردەوه: هیچ لایەنێک کورسیی لایەنێکی دیکه نابات و ئەنجامەکان له پێشبینییەکانمان نزیک بوون و تەنانەت هەندێک له ئەنجامەکان له سەرووی پێشبینییەکانمان بوون.
ئاشکراشی کرد: ئەنجامەکان له ئاست چاوەڕوانییەکانمان نەبوون و ئەو دەنگەی بەدەستمان هێناوه رێژەیەکی دروسته.
جەختیشی کردەوه: یاسای ئێستای هەڵبژاردن عێراقی پەرتەوازه کردووه و ئەو یاسایه خزمەت به سەقامگیریی وڵات ناکات. له هەموو وڵاتانی جیهان هەر لایەنێک دەتوانێت به ئاسانی کورسییەکانی پێشبینی بکات و ئەوەی له عێراق هەیه زۆر ئاڵۆزه و دەبێت یاسایەکی ئاسانتر هەبێت.
جەعفەر ئێمینکی دەشڵێت: هیچ تانەیەکمان له ئەنجامەکان نەداوه.
روونیشی کردەوه: سەرۆک بارزانی رایسپاردبووین له ناوچه کوردستانییەکان یەک لیست هەبێت و تەنانەت داوای لێکردبوون نەمری بنێونین بەڵام لایەنەکانی دیکه ئاماده ەنبوو. دەبوایه له ناوچه کوردستانییەکان کوردایەتی پێش حزبایەتی بخرێت.

