zagros news agency

سەرۆک بارزانی یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە زاخۆ دەکاتەوە

 

رۆژی یەکشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێبی لە زاخۆ بە ناونیشانی “زاخۆ دەخوێنێتەوە”کردەوە و بەشەکانی پێشانگەکەی بەسەرکردەوە.

هەر لە پێشانگەکەدا سەرۆک بارزانی دڵخۆشیی خۆی بەکردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتی زاخۆ دەربڕی و ڕایگەیاند “سوپاسی خودا دەكەم بۆ ئەم ڕۆژە خۆشانە، دوێنێ لە جزیرە و ئەمڕۆ لە زاخۆ. ئینشائەڵا خوا هەر خێر و خۆشی بدات، هەر كەیف بدات و ئەم پێشانگایەی نێودەوڵەتیی كتێب كە ئەمڕۆ لە زاخۆ كراوەتەوە جێی دڵخۆشییەكی مەزنە”.

سەرۆک بارزانی زاخۆی بە شاری هونەر و کەلتوور و کوردایەتی وەسف کرد و ڕایگەیاند” زاخۆ جێی هونەر و كەلتوور و مێرانی و كوردایەتی و پێشمەرگایەتییە و، زاخۆ زاخۆیە”.
سەرۆک بارزانی دەستخۆشی هەبوو بۆ کردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتی زاخۆ و هیوای پێشکەوتنی زیاتری بۆ زاخۆ خواست.

لە کۆتاییدا سەرۆک بارزانی ستایشی زاخۆییەکانی کرد و ڕایگەیاند “جارێك من گوتمە زاخۆ رۆحی منە، جارێكی تر گوتم ئێوە دڵی منن، ئێوە نەك هەر رۆحی منن، ئێوە دڵ و روحی منن”

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر… دەست بە دابەشكردنی نزیكەی هەزار پارچە زەوی دیكەی فەرمانبەران كرا

یاسین

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش و حەوت تاوتوێ دەکات

سەڵاح

سزای “دەرچوونی نایاسایی” بۆ ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات لە کاتی گەڕانەوەدا هەڵدەگیرێت

یاسین