zagros news agency

به‌په‌له‌..زاگرۆس زانیاری ورد له‌سه‌ر گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە جیهاندا لە هەولێر بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە ڕێوڕەسمێکدا باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەولێر دەکرێتەوە، کە بە گەورەترین کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان، پڕۆژەکە کە بەردی بناغەی لە 6ـی تەممووزی 2018 دانراوە، تێچووەکەی زیاتر لە 795 ملیۆن دۆلار بووە و لەسەر ڕووبەری 51 فەدان (206 هەزار مەتر دووجا) دروستکراوە.

لە ڕووی تەکنیکی و ژینگەییەوە، باڵەخانەکە بە شێوازێکی مۆدێرن و دۆستی ژینگە دروستکراوە. سیستەمێکی پێشکەوتووی ڕیسایکلینی ئاوی تێدایە و 15%ـی پێداویستی کارەباکەی لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە دابین دەکرێت، ئەمەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان لەسەر ژینگە، باڵەخانە نوێیەکە بە فەرمی لەلایەن مایکڵ ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری بەڕێوەبردن و سەرچاوەکان دەکرێتەوە.

کۆمەڵگەی کونسوڵخانەکە تەنیا باڵەخانەیەکی ئیداری نییە، بەڵکو وەک شارۆچکەیەکی بچووک دیزاین کراوە و نووسینگەی سەرەکی، شوێنی نیشتەجێبوونی کارمەندان، شوێنی مانەوەی تیمە ئەمنییەکان و سەردانیکاران، فرۆشگە و شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەخۆدەگرێت، هاوکات ڕووبەرێکی فراوانیشی بۆ سەوزایی تەرخان کراوە.

ئەم باڵەخانە نوێیە توانای لەخۆگرتنی 1000 کەسی هەیە و کردنەوەی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر، بە نیشانەی گرنگیدانی ئیدارەی ئەمەریکا بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق لێکدەدرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

١٧ هەزار کەس دادەمەزرێن

دڵشاد

خشتەی مووچە راگەیندرا

یاسین

پەرلەمانتارێکی پارتی: بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی دهۆک داوای قەرەبوومان کردووە

دڵشاد