zagros news agency

هیچ هۆكارێك نییە سبەی ببێتە پشوو

‎پارێزگاری هەولێر کۆتایی بە دەنگۆی پشووی سبەینێ هێنا و ڕایگەیاند، دەوام لە سەرجەم دامودەزگاکان ئاسایی دەبێت.
‎ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەونی سەبارەت بە ڕەوشی کەشوهەوا و ئەگەری ڕاگەیاندنی پشوو وتی: “دوای هەڵسەنگاندنمان بۆ دۆخەکە، هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی سبەینێ ببێتە پشوو.”
‎پارێزگاری هەولێر جەختی کردەوە کە دۆخی کەشوهەوا ئاساییە و گرفت بۆ هاتووچۆ دروست ناکات، بۆیە سبەینێ پڕۆسەی خوێندن و دەوامی فەرمانگەکان بەردەوام دەبێت و پشوو نابێت

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە پارێزگاری دهۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەکات

یاسین

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شیاع سوودانی عێراقی به‌جێهێشت

سەڵاح

کرێی خوێندنی باڵا کەم دەکرێتەوە

سەڵاح