zagros news agency

“فارس عیسا، پێشوازى لە سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى کۆمار دەکات

ڕۆژی سێشەممە، 9ی کانوونی دووەمی 2025، بەڕێز “فارس عیسا” سەرۆکى نوێنەرایەتى حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، پێشوازیی لە بەڕێز “کامیل دولەیمی” سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری کرد.

لە میانی دیدارێکدا، پێداچوونەوەیان بە دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکەدا کرد، هەروەها باسیان لە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرد، بە پێی مەرجە دەستوورییەکان و چوارچێوەی کاتیی دیاریکراو.

هەروەها هەردوولا، ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاستى هاوکاری، نێوان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ديوانى سەرۆکایەتی کۆمار تاوتوێکرد، بەشێویەک کە لەبەرژەوەندی گشتیدا بێت.

لاى خۆیەوە، سەرۆکی دیوانى سەرۆکایەتی کۆمار، ستایشی ڕۆڵی گرنگی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستانی لە بەغدا کرد، لە چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی، ڕێگر لە بتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاڤین ئەحمەد : ئەرکێ مە هەمیانە کار ژبو سەرئێخستنا لیستا 190 یا پارتی بکەین

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین