وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، ئەمڕۆ كەلوپەل و دەرمانێکی زۆری تەندروستی بۆ چەمچەماڵ دەبەم.
ئەمڕۆ شەممە 13ی كانوونی یەكەمی 2025، دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ كەلوپەل و دەرمانی زۆری تەندروستی بۆ چەمچەماڵ دەبەم.
زیاتر گوتی، دوای سەردانیمان و زانینی پێداویستییەكان، ئەمڕۆ كۆمەڵێك پێداویستی پزیشكی دەگەیەنینە نەخۆشخانەكانی ئەو سنوورە، ئەوەش بۆ خزمەتی هاووڵاتییانە.

