zagros news agency

ڕاگەیندراوێك لە نووسینگەی پارێزگاری هەولێرەوە

 

دوای ئەوەی لە رۆژی یەکشەممەی ڕابردوو بارانێكی بەخوڕ هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بەهۆیەوە لە قەزایی چەمچەماڵ و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و چەند ناوچەیەكی تری سنوورەكە لافاو دروستبوو، بەداخەوە جگە لە زیانێکی زۆری مادی چەند كەسێكیش گیانیان لەدەستدا، بە سوپاسەوە وەك هەمیشە شاری هەولێر و خەڵكەكەی بۆ هاوخەمی و گەیاندنی هاوکاری و كۆمەك کۆكردنەوە بۆ زیانلێکەوتووان ژمارە یەك بوون و چەندین كەمپینی جۆراوجۆ لەلایەن ڕێكخراوە مرۆییەكان و خێرخوازان و خوداپێداوان و ژمارەیەك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنیش ڕاگەیندرا، ئەوەش ماییەی پێزانینە.

بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانیە، كەسانێك لێرە و لەوێ بەناوی كەمپین و هاوكاریكردنی لێقەوماوان لە سەر شەقامە گشتییەكان ڕادەوەستن و قەرەباڵغیەکی زۆر دروست دەکەن و هاوڵاتیانیان نیگەران كردووە، هەموو لایەك ئاگاداردەكەینەوە ئەو شێوازە بە هیچ شێوەیەك ڕێگە پێدراونیە، ئاسایش و پۆلیسی و پۆلیسی هاتووچۆ دەستكراوەكراون بۆ ئیجرائات وەرگرتن لەگەڵ هەركەسێك ئەو جۆرە كارە ئەنجامبدات، هوشداری دەدەینە هاوڵاتیانیش بە هیچ شێوەیەک بەشداری لەو جۆرە كەمپینانە نەكەن، کە دڵنیانین لە گەیاندن و گەیشتنی کۆمەک و هاوکارییەکانیان.

هەركەسایەتی و لایەنێك و شوێنێك دەیەوێت كەمپین ڕابگەینێ لە ڕێگەی پارێزگای هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە داواكاری خۆی پێشكەش دەكات و شوێنی تایبەتی بۆ دیاری دەكرێت بۆ ڕاگەیاندنی كەمپین و كۆمەك كۆكردنەوە، نەك بەناوی كۆمەك و هاوكاری زیانلێکەوتووان و لێقەوماوان شەقامی گشتیی و ڕێگای هاتووچۆی هاوڵاتییان دابخەن و ناڕەحەتی و نیگەرانیان بکەن.

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر

هەواڵی پەیوەندیدار

بارانبارین به‌ هه‌وره‌برووسكه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری باڵیۆزی ئیتالیا دەکات

سەڵاح

به‌ وێنه‌… کارکردن لە پرۆژەی جووتسایدی (کەسنەزان – دەربەندی گۆمەسپان) بەردەوامە

سەڵاح