zagros news agency

لە ڕێگەی گەلی عەلی بەگ، کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ دەکەونە کار

 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە ئاگادارییەكدا بۆ شۆفێران ڕایدەگەیەنێت، کامیراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەی گەلی عەلی بەگ دەکەونە کار.

هاتوچۆی سۆران، ئاگادارییەکی ئاراستەی سەرجەم شوفێران کردووە کەوا ئەمڕۆ سێشەممە، ١١ی ئابی ٢٠٢٦، لە کاتژمێر ٢ی دوای نیوەڕۆوە، کامیراکانی چاودێریی خێرایی لەسەر ڕێگەی گەلی عەلی بەگ بە فەرمی دەکەونە کار. سیستەمی کارکردنی ئەم کامیرانە بە شێوازی “خاڵ بۆ خاڵ” (Point-to-Point) دەبێت و دیاریکردنی خێراییش بە لانی زۆره‌وه‌ (٧٠) کیلومەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

هاتوچۆی سۆران داوا لە سەرجەم شوفێران دەکات کە پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ و خێرایی دیاریکراو بن بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی خۆیان و سەرنشینانیان و دووربوون لە سزای هاتووچۆ.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: هەفتەی داهاتوو نەوت بەسەر خێزانەكانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێ

سەڵاح

سوپای ئیسرائیل دوو فەرماندەی باڵای حەماسی کوشت

سەڵاح

فیلمێکی نوێ جۆنی دێپ و پێنیلۆپی کروز کۆدەکاتەوە

ART