zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی پۆڵەند دەکات

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 12/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماجێیز زایدەل کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری پۆڵەند لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

کونسوڵی گشتیی پۆڵەند ، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە ، بە تایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و خوێندندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ به‌ڕێز ده‌يڤد پێتريۆس كرد

یاسین

واشنتن پۆست: هێرش کراوەتە سەر زیندانی ئێڤین و زیانێکی زۆری پێ گەیشتووە

سەڵاح

پاریس لە قەیرانی سەڵاحدا لیڤەرپوڵ شەرمەزار دەکات

یاسین