ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد و تا ئێستاش بەردەوامه و له قۆناغی یەکەم سەرۆکی پەرلەمانی هەڵبژێردرا.
له دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان 309 پەرلەمانتار سوێندی یاساییان خوارد و بەشدارییان له هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی کرد.
هەیبەت حەلبووسی، سالم عیساوی و عامر عەبدولجەبار کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان بوون.
لەناو ئەم سێ کاندیده هەیبەت حەلبووسی له کۆی 309 دەنگ به 208 دەنگ به سەرۆکی پەرلەمانی هەڵبژێردرا.
له قۆناغەکانی دواتر هەر ئەمڕۆ جێگرانی یەکەم و دووەمی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێن و شاخەوان عەبدوڵڵا کاندیدی پارتییه بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

