zagros news agency

ترەمپ و نەتانیاهو کۆدەبنەوە

بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە، و دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، کۆ دەبێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی پلانی ئاشتیی غەززە و پرۆگرامە ئەتۆمی و مووشەکییەکەی ئێران لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆی سەرکردەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بن.
بە گوێرەی قۆناغی دووەمی پلانی ئاشتیی غەززە، گرووپی توندڕۆی حەماس دەبێت چەکەکانی ڕادەست بکات. ئەم گرووپە، کە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپادایە، تا ئێستا لە چەکدانان خۆی بەدوور گرتووە.
پێش سەفەری بنیامین نەتەنیاهو، هەندێک لە میدیاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ڕایانگەیاندبوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل نیازی هەیە لە گفتوگۆ لەگەڵ دۆناڵد ترامپدا، بە دەربڕینی نیگەرانی لە بەردەوامیی گەشەپێدانی پرۆگرامە مووشەکییەکەی ئێران، ڕاوێژ بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی دیکە بۆ سەر ئێران بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ سەردانی ئیسرایل دەکات بەڵام بەمەرج

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە عوسمان بایدەمیر دەکات

سەڵاح

نێچیرڤان بارزانی : شۆڕشى گوڵان هه‌ستانه‌وه‌يه‌كى شكۆمه‌ندانه‌ى ميلله‌تێك بوو له‌پێناو ئازادى و سه‌رفرازيدا

یاسین