zagros news agency

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی سەی ساڵی نوێی زایینی(٢٠٢٦)

 

بە بۆنەی سەری ساڵی (٢٠٢٦)ی زایینی، پیرۆزبایی لە هاونیشتمانیانی هێژا و خۆڕاگر و گەلە خۆشەویستەکەمان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێڕاق دەکەین، پیرۆزباییەکی گەرم لە بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ و دامودەزگاکان و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانی دڵسۆز و خۆڕاگری پارتیمان دەکەین، هیوای ساڵێکی ئاسوودە و ئارام و پڕ دەستکەوتیان بۆ دەخوازین.

هاوکات پیرۆزبایی گەرم و برایانەمان ئاراستەی سەرجەم پێکهاتەکان و هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق دەکەین و، جەخت لە پێویستی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی نێوانمان دەکەینەوە بەتایبەت لەم قۆناغە هەستیارەدا کە پێویستە هەموو لایەک بەوپەڕی بەرپرسیارەتییەوە کاربکەین بۆ پاراستن و بەهێزکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و پاراستنی سەروەری عێراق و دەستەبەرکردنی ڕەوشێکی سەقامگیر و ئارام بۆ هاووڵاتیان، هەروەها چارەسەرکردنی کێشە و گرفتە هەڵپەسێردراوەکان و زامنکردنی مافەکانی هاونیشتمانیان و شایستە داراییەکان لە چوارچێوەی یاسایی و دەستوور.

ئومێدەوارین ساڵی (٢٠٢٦) ساڵێکی موژدەبەخش بێت، ساڵی کۆتایی هاتنی قەیران و گیروگرفتەکان و، ساڵی بەختەوەری و بەهێزکردنی ئاشتەوایی و لێبووردەیی نێوان گشت پێکهاتەکان بێت..

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌مڕۆى پارتى كرێكارانى كوردستان بۆ چه‌كدانان کرد

سەڵاح

وەزارەتی بەرگریی تورکیا چاودێریی تێکەڵکردنی هەسەدە و سوپای سووریا دەکات

سەڵاح

پۆلیسی بەغدا: نزیکەی 100 کەسی بیانی و عەرەبی دەستگیر کرد

سەڵاح