بەڕێز/ غیبتەی كاردینالی كەنیسەی كاسۆلیك و پاتریەركی فەخری كەنیسەی كلدان مار لویس ساكۆ
خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (لازار ساكۆ). پرسە و سەرەخۆشی قوڵی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە یەزدانی مەزن داواکارین، ڕۆحی کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەت و میهرەبانیی خۆی و، لە ئارامیی هەمیشەییدا جێگەی بکاتەوە، هەروەها دڵنەوایی و سەبووری بە بەڕێزتان و تەواوی ئازیزانتان ببەخشێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣١ـی ٨ـی ٢٠٢٦

