دوای په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بۆ دۆخی رۆژئاوای كوردستان و په‌یوه‌ندی سه‌ركرده‌كانی جیهان و سوریا بۆ سه‌رۆك بارزانی بۆ راوه‌ستانی شه‌ر و ئارام بوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه. سیاسه‌تمه‌دارو حزبه‌كانی رۆژئاوای كوردستان پشتیوانی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی رۆڵی گرنگی هه‌بووه له نێوه‌ندگیری و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان.
له‌ماوه‌ی شه‌ڕی چه‌ند رۆژه‌ی شاری حه‌له‌ب به‌تایبه‌ت هه‌ردوو گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه، كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن، تائێستاش پێكدادان له‌نێوان سوپای سوریا و چه‌كدارانی هه‌سه‌ده هه‌یه كه مه‌ترسی ئاڵۆزبوونی دۆخه‌كه ده‌كرێت و تا ئه‌مرۆش 10ی1ی2026 شه‌روپێكدادانی سه‌خت له‌هه‌ردوو گه‌ره‌كه‌كه هه‌یه، سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ره‌تای شه‌ره‌كه‌وه په‌یامی هه‌بووه، و دوێنێش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سوریا ئه‌حمه‌د شه‌رع و تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سوریا په‌یوه‌ندی كردووه، و له‌باره‌ی دۆخی شاره‌كه‌وه داوای هێوركردنه‌وه و پشتیوانی له دایالۆگ كراوه، حزبه‌كانی رۆژئاوای كوردستان دڵخۆشن به هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بۆ راوه‌ستانی شه‌ر، فه‌یسه‌ڵ یوسف، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) بۆ زاگرۆس گوتی: “هیوامان به هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی هه‌یه، سه‌رۆك بارزانی نه‌خشه‌ی ئاشتی و دارێژه‌ی قولایی ستراتیژی كورده له ناوچه‌كه و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی جیهان و ناوچه‌كه‌شه‌وه رێزی لێده‌گیرێت و پشتیوانی له بۆچونه‌كانی ده‌كرێت، ئێستاش كه ئه‌حمه‌د شه‌رع په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه، ئه‌وان ده‌زانن قورسایی و كاریگه‌ری سه‌رۆك بارزانی چه‌نده به‌هێزه له رۆژئاوای كوردستان بۆیه په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكاش بۆ كاروباری سوریا قسه‌ی كردووه و ئومێد هه‌یه كه به‌هه‌موو لایه‌كه‌وه بتوانرێت ئه‌و شه‌ره رابگیرێت.
هاوكات د.نه‌ژده‌ت ئاكره‌یی، مامۆستای زانكۆ و شاره‌زا له بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، بۆ زاگرۆس ئه‌وه‌ی خسته‌روو: رۆڵ و پێگه‌ی سه‌رۆك بارزانی له ناوچه‌كه زۆر گرنگه به‌تایبه‌ت سوریا كه سه‌رۆك بارزانی هه‌م وه‌ك مه‌رجه‌ع و هه‌م وه‌ك كاریگه‌ری سیاسی ده‌توانێت ئاراسته‌ی دۆخه‌كه بكات و له‌سه‌رده‌ستی سه‌رۆك بارزانی ناوماڵی كوردی له سوریا رێكخراوه‌ته‌وه و لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌توانن به‌یه‌كه‌وه ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن و بچنه دیمه‌شق بۆ دانوسان و گفتووگۆ و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان.
راشی گه‌یاند: پشتیوانی دوو رۆژی رابردووی سه‌رۆك بارزانی بۆ راوه‌ستانی جه‌نگ و گه‌رانه‌وه‌ی هێزه‌كانی بۆ دیالۆگ و گفتووگۆ زۆر گرنگه.

