ئەمڕۆ دووشەممە 1/12, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشی ئامەد(ئامەد سپۆر) بە سەرۆکایەتی سەرۆکی یانەکە ناهید ئەرەن کرد.
شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی یانەکە و کار و چالاکییەکانیان خستەڕوو کە یەکێکە لە یانە وەرزشییە پێشەنگەکانی تورکیا. هەروەها ستایشی سەرۆکی حکومەتیان کرد بۆ پشتیوانیکردنی بواری وەرزشیی و وەرزشوانانی کوردستان و پێشخستنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگیی وەرزش و وەرزشوانان کرد لە گەیاندن و پەرەپێدانی پەیامی ئاشتیی و تەبایی لە نێوان گەلاندا. سەرۆکی حکومەت هەروەها دەستخۆشیی لە یانەکە کرد و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ خواستن و پشتیوانیی خۆی بۆ بزاڤی وەرزشی و وەرزشوانان دووپات کردەوە.


