zagros news agency

راوێژکارێکی سوودانی پێشبینی نرخی بەرمیلێک نەوت لە بودجەی ٢٠٢٦دا دەکات

 

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشبینی کرد کە تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوت لەناو بودجەی ساڵی ٢٠٢٦دا لە نێوان ٥٥ بۆ ٦٢ دۆلار بێت، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم خەمڵاندنانە بەپێی چەندین هۆکار دەکرێت گۆڕانکارییان بەسەردا بێت.

ساڵح رایگەیاند: “پێشبینییە جیهانییەکان، کە پشت دەبەستن بە شیکارییەکانی رێکخراوی ئۆپێک و بارودۆخی بازاڕی نەوتی جیهانی، جگە لە خەمڵاندنی ژمارەیەک دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی، ئاماژە بەوە دەکەن کە تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی جیهانی(خاوی برێنت) بۆ ساڵی ٢٠٢٦ لەوانەیە لە مەودایەکدا بێت کە لە نێوان ٥٥ بۆ ٦٢ دۆلار بخولێتەوە، بە تێکڕایەکی مامناوەند کە لە زۆربەی خەمڵاندنەکاندا نزیکەی ٦١ دۆلارە.”

ئاماژەی بەوەش کرد کە “ئەم خەمڵاندنانە پشت بە شیکارییەکانی بازاڕ و توێژینەوە نافەرمییەکان دەبەستن کە پەیوەستن بە پێشبینییەکانی ئۆپێک و هاوسەنگیی تەرخانکردن و خواست لە ئابووری جیهانیدا و ئەمە نوێنەرایەتی نرخێکی فەرمی راگەیەندراو لەلایەن رێکخراوەکەوە ناکات.”

گوتی: “ئەم پێشبینییانە دەکرێت بگۆڕدرێن بەهۆی چەند هۆکارێکی کاریگەر، کە لە سەرووی هەموویانەوە پەرەسەندنی ململانێ جیۆپۆلیتیکییەکان، گۆڕانی خێرایی گەشەی خواستی جیهانی بۆ وزە و بڕیارەکانی سیاسەتی بەرهەمهێنان لە چوارچێوەی ئۆپێک پڵەس، لەگەڵ خێرا بوونی وەرچەرخان بەرەو وزەی نوێبووەوە و سیاسەتەکانی کەشوهەوا.”

هەواڵی پەیوەندیدار

زەڵمای خەلیلزاد: حکومەتی عێراق یان بێتوانایە یان نایەوێت هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر کوردستان ڕابگرێت

سەڵاح

سووریا داوا لە ئێران و حزبووڵلا دەکات ئەم وڵاتە لە جەنگەوە نەگلێنن

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح