zagros news agency

دوایین وەرزی “Daredevil: Born Again” بەرهەم دێت

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانەوە ئاشکرایانکرد، زنجیرەی بەناوبانگی “Daredevil: Born Again” دوای پەخشکردنی وەرزی سێیەم بە تەواوی کۆتایی پێدێت.

ئەم بەرهەمە کە بڕیارە لە 2027 لە ڕێگەی پلاتفۆرمی دیزنی پڵەس پەخشبکرێت، وەرزی سێیەمی دەبێتە دوا وێستگەی چیرۆکەکەی.

کاری وێنەگرتنی وەرزی سێیەم بەرەو کۆتایی ڕووشتووە و تەنیا بەشەکانی مۆنتاژ و ئامادەکاری کۆتایی ماون بۆ ئەوەی بەرهەمەکە ئامادەبێت بۆ بینەران.

چیرۆکی ئەم زنجیرەیە بەردەوام باس لە پارێزەرێکی کوێر دەکات بە ناوی مات موردۆک کە ژیانێکی دووفاقی بەڕێوەدەبات، بە ڕۆژ وەک پارێزەر کاردەکات و بە شەویش وەک پاڵەوانێک بەگژ تاوانکاری و گەندەڵیدا دەچێتەوە لە شاری نیویۆرک.

لەم وەرزە نوێیەدا ئالنگارییەکان بەهێزتر دەبن کاتێک دوژمنە سەرسەختەکەی هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی شوێنە گرنگەکان دەدات. لەگەڵ ئەوەی گۆڕانکاری لە ستافی دەرهێناندا کرا، بەڵام بینەران بە ورەیەکی بەرزەوە چاوەڕوانی پەخشکردنی ئەم وەرزی کۆتاییە دەکەن تا بزانن چارەنووسی پاڵەوانەکەیان بە کوێ دەگات.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

مێلانیا ترەمپ سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات

یاسین

لە نەینەوا رۆژنامەنووسێك خۆی بە دادوەر دەناسێنێ، دوای ئاشکرابوونی سزا درا

سەڵاح