zagros news agency

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک لەبەرژەوەندی چەند توێژێک دەدات

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیار دەدات بە لێخۆشبوون لە کرێی خوێندن بۆ قوتابیانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و سێ یەکەمە دانەمەزراوەکان لە کاتی درێژکردنەوەی ماوەی خوێندنەکەیاندا.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی لە بەرژەوەندیی بەشێک لە قوتابیانی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) دەرکرد کە لە ساڵی خوێندنی (2023-2024) وەرگیراون.

بەگوێرەی بڕیارەکە، سێ توێژی دیاریکراو لە کاتی درێژکردنەوەی ماوەی خوێندنەکەیاندا، لە کرێی خوێندن دەبەخشرێن. توێژەکان بریتین لە:

1. قوتابیانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
2. قوتابیانی خاوەن پێداویستیی تایبەت.
3. سێ یەکەمە دانەمەزراوەکان.

ئەم بڕیارە وەک ئاسانکارییەکە بۆ ئەو قوتابیانەی کە دەکەونە چوارچێوەی ئەو سێ توێژە و لە قۆناغەکانی ماستەر و دکتۆرادا درێژە بە خوێندن دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرشەلۆنە ئەستێرەیەکی لەدەستدا

یاسین

بارسێلۆنا توانی سێ خاڵی گرنگ بەدەست بێـنـێـت

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق دەکات

یاسین