zagros news agency

هیوا ئیبراهیم : ناوچە شاخاوییەكان شوێنێكی گرنگە بۆ راكێشانی گەشیاری زستانە

شارەزاێكی گەشت و گوزار دەلێت هەرێمی كوردستان دەكرێت بكرێتە یەكێك لە شوێنە گەشتیارییە گرنگەكاننی وەرزی زستان چونكە كەش و هەوایی ناوچە شاخاویەكان لە وەرزی زستان بەفرێكی زۆری لێدەبارێ ئەمەش هەلێكی باشە بۆ راكێشانی گەشتیار بۆ ئەو ناوچانە بەلام دەبێت هەلێكی باش برەخسێنرێت .

هیوا ئیبراهیم شارەزایی گەشت و گوزار بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەگەر ناوچە شاخاوییەكان وەبەرهێنانی گەشیاری تێدا بكرێت دەكرێت ببێتە یەكێك لە شوێنە گرنگەكانی گەشیاری لە وەرزی زستان چونكە ناوچەكانی تری عێراق و هەندێ ولاتی دەوروبەر ئەم جۆرە كەشانەی نیە ئەمەش وادەكات گەشیاری زستانە روولەو ناوچانە بكەن .

هیوا ئیبراهیم گوتیشی بۆ ئەمەش پێویستە رێگاێكی سەلامەت هەبێت تاوەكوو بەگشتیار بە ئاسانی بگاتە ئەو ناوچانە وە شوێنی خلیسكانی سەر بەفر بكرێنەوە پەرە بەو یاریانە بدرێت كە لەسەر بەفر ئەنجام دەدرێت شوێنی گەشیاری زیاتر بكرێنەوە وە لە رێگایی میدیاوە شوێنەكان بناسێنرێن تاوەكوو زۆرترین خەلك ئاشنابن بەو ناوچانە .

 

وە گوتیشی گرنگە شوێنی مانەوە لەو ناوچانە دروست بكرێت بۆ ئەوەی گەشیار هەست بە ئاسودەی زیاتر بكات بەلام نابێت نرخەكان ئەوەندە زۆربێت كاریگەری لەسەر هاتنی گەشیار هەبێت دەبێت نرخێكی گونجاو دابنرێت .

 

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.. جەنگەکە لە بەڕژەوەندی ئینگلتەرا کۆتاییهات

یاسین

تا ئێستا نزیکەی 137 دوکانی بازاڕی قه‌یسه‌ری ڕادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوه

سەڵاح

ڕۆدریگۆ بڕیاری کۆتایی خۆیداوە لەسەر یاری کردنی بۆ ڕیاڵ مەدرید

یاسین