zagros news agency

‎ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆک ئەحمەد ئەلشەرع

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 18ی كانوونی دووەمی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لە بەڕێز ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریاوە پێ گەییشت.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لە دوایین پێشهاتەكانی سووریا كرا و سەرۆك شەرع وێڕای باسكردنی ناوەڕۆكی ڕێككەوتنامەی لەگەڵ قسد جەختی لەوە كردەوە كە ڕەچاوی مافەكانی كورد  و پاراستنیان لە سووریا دەكرێت و كێشە و گرفتەكان بەپێی ڕێككەوتنەكان چارەسەر دەكرێن.

هەرلەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی تەئكیدی لە پێویستیی گەرەنتیكردنی مافەكانی گەلی كورد كردەوە و هەروەها دەرچوونی مەرسوومی سەرۆكی سووریا لەبارەی مافەكانی كورد بە هەنگاوێكی دروست لە قەڵەم دا كە دەكرێ بۆ مافەكانی كورد لە سووریا بنەماییەكی پتەو و ئیجابی لەسەر بنیات بنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتووی دێنزێل دامفرێز لەگەڵ ئینتەر میلان یەکلایی دەبێتەوە

یاسین

حکومەتی هەرێمی کوردستان: پێویستە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەستبەجێ مووچەی مانگەکانی تەممووز و ئابی 2025ی مووچەخۆران خەرج بکات

یاسین

سبەی پشووی فەرمییە، پێنجشەممەدەوام دەست پێدەكاتەوە

سەڵاح