zagros news agency

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاريی وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە 1/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, لە داڤۆس ، پێشوازی لە جاسم محەمەد ئەلبدێوی ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی کەنداو.
شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا، تەوەرێکی دیکەى دیدارەکە بوو.

سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی قووڵی خۆی لە پەرەسەندنی گرژی و شەڕ دەربڕی و جەختی لە پاراستن ئاشتی و سەقامگیری و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆ سەر عێراق دوو هێندە زیادیکردووە

سەڵاح

ئەمریکا بە به‌های نزیکەی ٨٢٥ ملیۆن دۆلار چەک بە ئۆکراینا ده‌فرۆشێتش

سەڵاح

لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری ئەمریکا بەهۆی نەخۆشییەکی کتوپڕەوە کۆچی دوایی کرد

سەڵاح