سبەی لە فەرمانگە حکوومییەکانی قەزای پێنجوێن و بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن پشووە.
قایمقامی قەزای پێنجوێن، بڵاوی کردەوە: “سبەینێ پێنجشەممە بەرواری 22/1/2026پشووی فەرمیە لەگشت فەرمانگە حکوومییەکانی قەزای پێنجوێن.”
هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن رایگەیاندووە: “پشووەکه گشت ناوەندەکانی خوێندنی قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی ناڵپارێز و گەرمک دەگرێتەوە.”
جەخت کراوەتەوە، پشووەکە بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و سەهۆڵبەندانەوەیە.

