zagros news agency

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكوەزیرانی لوبنان په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

له‌ چوارچێوه‌ی کارنامه‌که‌یدا له‌ كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2026/2/13، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌واف سه‌لام، سه‌رۆكوەزیرانی لوبنان كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لوبنان و دوا پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ كران. هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ پته‌وكردنی هاریكاریی هاوبه‌ش له‌ بوارە جیاوازه‌كاندا كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تی له‌و بوارانه‌ی خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا ده‌گه‌یه‌نن.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیدارەكه‌دا، باس له‌ گرنگیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرا، هه‌روه‌ها بیروڕایان ده‌رباره‌ی لێكه‌وته‌كانی ئاڵۆزییه‌كان له‌سه‌ر دۆخی مرۆیی و ئابووریی ناوچه‌كه‌ گۆڕییه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری ژینگەی عێراق: بەهۆی زبڵ و کارگە نافەرمییەکان هەوای بەغدا زۆر پیس بووە

سەڵاح

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی: پرۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان، ده‌بێ كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو عێراقییه‌كان بێت

سەڵاح

مەنسور بارزانی: داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم پێشمەرگە ئاسا بچنە دەنگدان

سەڵاح