ڕۆژی یەکشەممە 8ی ئاداری 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا کرد.
لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا سەرۆک بارزانی پرسەو سەرەخۆشیی خۆی بە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و خانەوادەکەی و کەسوکاری گەیاند بۆ کۆچی دوایی (شێخ حسێن شێخ مستەفا)ـی براکەی و هاوخەمیی خۆی بۆیان دەربڕی.

