zagros news agency

سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی ئیمارات دۆخی گشتیی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 3/10، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، باسیان لە پێشهاتەکانی ناوچەکە، بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ئیمارات کرد و گرنگی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیماراتیان دووپات کردەوە.

هەردوولا سەرکۆنەی هێرشی شەوی ڕابردووی سەر کونسوڵخانەی گشتی ئیماراتیان لە هەولێر کرد و جەختیشیان لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە هێرشانە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە.

سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پاراستنی نێردە دیپلوماتییەکان.

سەرۆکی ئیمارات پێزانینی خۆی بۆ هاوئاهەنگیی باشی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و هەردوولا جەختیان لە گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵەکانی هێورکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران دەستگیرکردنی سێ کەسی “سەر بە هەواڵگریی ئۆکرانیایی” ڕاگەیاند

یاسین

لە هەولێر پێنج پرۆژەی نوێ بە گوژمەی زیاتر لە یەک ملیار دینارجێبەجێ دەکرێن

یاسین

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی هەژماری من

یاسین