سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردی له سوریا (البارتی) ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دوای رێككه‌وتنی هه‌سه‌ده و حكوومه‌تی سوریا سوپای سوریا دێته سنووره‌كان و فرۆكه‌خانه‌كان به‌رێوه‌ده‌بات به رۆژئاوای كوردستانیشه‌وه.
عه‌بدۆ حه‌به‌ش، بۆ زاگرۆس گوتی: “دوای رێككه‌وتنی هه‌سه‌ده و حكوومه‌تی سوریا سوپای سوریا له ته‌واوی سنووریه‌كان جێگیر ده‌كرێت و فرۆكه‌خانه‌ی قامشلۆش به‌رێوه‌ده‌بات چونكه ئه‌مه رێككه‌وتنه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: به‌پێی رێككه‌وتن نزیكه‌ی 100 هه‌زار سوپای سوریا دێنه سنووری رۆژئاوای كوردستان.

