zagros news agency

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە نائاساییەی کە ڕووبەڕووی وڵات بووەتەوە و ئەو بەرپرسیارێتییەی کە ئەرکی هەموومانە کار بکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، بڕیارمان دا کە لە زووترین کات دا، ڕێگە بدەین نەوت لە ڕێگەی بۆڕی هەرێمی کوردستاندا بڕوات.

هاوکات لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیش گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی بە پەلە ئەو ڕێگرییانەی خراوەتە سەر هاوردە و جووڵەی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان هەڵبگیرێن، هەروەها دابینکردنی گەرەنتی بۆ کۆمپانیاکانی نەوت و گاز تا بتوانن بە سەلامەتی دەست بە بەرهەمهێنان بکەنەوە.

سوپاس و پێزانینم بۆ هاوبەشە ئەمریکییەکانمان هەیە بۆ ڕۆڵ و پاڵپشتییان لەم پرۆسەیەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگاداریەک لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر

یاسین

هەولێر… هێڵی دانانی کاڵاکان بۆ هەموو دوکاندارێک دادەنرێت

سەڵاح

جامی یۆرۆ.. ئوکراینا بە ڕیمۆنتادا شکستی بە سلوڤاکیا هێنا

یاسین