zagros news agency

مەسروور بارزانی لەسەر قەڵای هەولێر: بە خۆڕاگریی گەلەکەمان بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر هەنگاو دەنێین

 

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەکاتی ھەڵکردنی ئاگری نەورۆز لەسەر قەڵای ھەولێر وتارێکی پێشکەشکرد و سوپاسی خۆڕاگریی خەڵکی کوردستانی کرد لە دۆخی ئێستادا کە شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەکەدا ھەیە، ڕایگەیاند، “بە پشتیوانیی خودای گەورە و پێداگریی خەڵکی خۆڕاگری کوردستان، بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر ھەنگاو دەنێین”.

ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠-٣-٢٠٢٦ لە ڕێوڕەسمێکی شکۆدار و بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی و ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتیان و گەشتیاران، لەسەر قەڵای ھەولێر، ئاگری نەورۆز ھەڵکرا و جەژنی سەری ساڵی نوێی کوردی ٢٧٢٦ بەرز و پیرۆز ڕاگیرا.

دەقی پەیامەکەی مەسروور بارزانی:

خەڵکی کوردستان بە درێژایی مێژوو بەرامبەر ستەم و ستەمکاران وەستاوەتەوە و ھیچ کاتێک خۆی نەچەماندووەتەوە. ئێستاش ئومێدمان وایە داھاتووی گەلەکەمان لەژێر سێبەر و ڕابەرایەتیی سەرۆک بارزانی، گەلی سەربەرزیی کوردستان ھەر سەردەکەوێت و بەرامبەر ھەموو ستەمکارێک دەوەستێتەوە و داھاتووی گەلەکەمان بە ھێز و بازووی پێشمەرگەی قارەمان و بەخۆڕاگریی گەلەکەمان پڕشنگدار و ڕووناکتر دەبێت.

زۆر زۆر سوپاسی خۆڕاگری خەڵکی کوردستان دەکەین، بە تایبەتیش لەم کاتەدا کە دەبینین شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەکەماندا ھەیە.

ئێمە بە ھەموو توانایەکمانەوە ھەوڵدەدەین بۆ ئەوەی کوردستان لە ھەموو شەڕ و ئاژاوەیەک بپارێزین و بەدوور بگرین، دڵنیاشم بە پشتیوانی خودای گەورە و خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان، بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر ھەنگاو دەنێین”.

جارێکی دیکە نەورۆز لە ھەموو لایەکتان پیرۆز بێت و ھەر سەرکەوتوو بەختەوەربن.

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌یامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی کیمیایبارانی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا

یاسین

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری گوێر له‌گه‌ڵ سیروان بارزانی كۆبووه‌وه‌ و سەنتەری چاودێری كرایه‌وه‌

سەڵاح

به‌وێنه‌… ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ قوتابخانەی ئەحمەدی خانی له‌ هه‌ولێر

سەڵاح