پارێزگاری هه‌ولێرئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق وه‌ڵامی ئه‌وه بداته‌وه ده‌توانێت كۆنترۆلی ئه‌و گروپه چه‌كداره بكات یان نا چونكه ئه‌و گروپانه به‌رده‌وامن له هێرشكردن.
ئومێد خۆشناو بۆ زاگرۆس گوتی: “به‌رده‌وام هه‌ولێر له‌لایه‌ن ئه‌م گروپه چه‌كدار و له‌یاسا ده‌رچوانه‌وه ده‌كرێته ئامانج له‌ماوه‌ی شه‌ری ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا و ئێران 400 موشه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ولێر كراوه ئه‌مانه ده‌ست ناپارێزن و هێرش ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێت ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌و گرووپانه له‌و ناوچانه نه‌مێنن.”
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: داواكارین به‌په‌له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بێته‌سه‌رخه‌ت و فشار دروست بكه‌ن بۆ راگرتنی هێرشی ئه‌و گروپانه و حكوومه‌تی عێراق بخرێته ژێر به‌رپرسیاریه‌تی.

