zagros news agency

سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 3/31، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دیلان یەشیلکۆژ، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری هۆڵەندا ، گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد.
هەردوولا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و پێشمەرگەیان شەرمەزار کرد و نیگەرانیی قووڵی خۆیان بەرانبەر گرژی و شەر و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەربڕی.
جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری هۆڵەندا ، ستایشی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە. بە تایبەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش .

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی پێشخستنی پەیوەندیی دوولایەنە کرد و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی و هاوئاهەنگیی بەردەوامی نێوان شانشینی هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان لە بواری ئەمنی و گەشەپێدانی ئابووری دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

لێژنەی دەستپاکی پەرلەمان: کۆی پارەی دزراوی عێراق گەیشتووەتە هەشت‌ ترلیۆن دینار

گوران

گەنمی ماوەی جوتیارانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت

سەڵاح

مەسرور بارزانی: زمان بنەمای سەرەکیی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە

یاسین