zagros news agency

بەغدا.. شاندی پارتی و محەمەد شیاع سوودانی كۆبوونەوە

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 1ـی نیسانی 2026، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆ بوونەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە، كە لە دیدارەكەدا، تاوتوێی بارودۆخی گشتیی عێراق كراوە و جەخت لەسەر گرنگیی پاراستنی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان سەرجەم هێزە سیاسییەكانی عێراق بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکان لە بەرامبەر ئاستەنگە هەنووکەییەکان كراوەتەوە.

هەر لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی ناوخۆ خرایەڕوو، جەخت لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی ڕاوێژ لە نێوان هێزە سیاسییە جیاجیاکان و هەوڵدان بۆ تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان و دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرکۆماری عێراق كراوەتەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەكەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سوودانی، لەو دیدارەی نێوان شاندی پارتی و سەرۆكوەزیرانی عێراق، سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆنی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی دیدارەكە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کوێت لە عێراق دەکات

سەڵاح

فلیک ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە دوور دەخاتەوە

یاسین

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

یاسین