zagros news agency

‎کەشناسی : لە ئێستادا هەرێمی کوردستان لەژێر کاریگەری هیچ شەپۆڵێکی باران بارین نیە

ئەمڕۆ یەک شەممە  5-4-2026

کەش/لە کاتەکانی بەیانی تا دوای نیوەڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و بوونی تۆزێکی سووک لە کەشی هەندێ ناوچە ,لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری بارانی کورت خایەن هەیە لە سەر ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان و سنووریەکان .لە ئەنجامی شێداری خاک و بوونی شێ ی بەرز لە هەوادا ئەگەری گۆڕانکاری هەیە بە بارینی باران و دروست بوونی کەشێکی نا سەقامگیر لە ناوچەیەکی دیاریکراو لەگەڵ بوونی هەورە  تریشقە . ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەگەری زیاد بوونی خێرای بای هەیە بۆ سەرووی 25کم لە کاتژمێرێکدا .لە شەودا دووبارە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەورو ساماڵ .سەبارەت بە سەنتەری پارێزگاکان سەنتەری سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە ئەگەری باران بارینی لە دوای نیوەڕۆ هەیە بە شێوەی نمە بارانی کەم لە هەندێ کاتی دوای نیوەڕۆ  .

خێراى با / لەسەرخۆ  (10-15) کم / کاتژمێر .

ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات .

مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 8 ) کم دەبێت لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم و بوونی شێ لە هەوادا  .

پلەکانی گەرما /بەرزدەبێتەوە  بەراورد بە پلەکانی دوێنێ.

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی

پیرمام: 14 پلەی سیلیزی

سۆران: 16 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی

دهۆک: 18 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی

سبەى دوو شەممە 6-4-2026

کەش/کەشی سبەی دووشەممەی هەرێم لە کاتەکانی بەیانی تا نیوەڕۆ ئاسمان نیمچە هەورە دەبێت . لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە هەیە لەسەر هەندێ  ناوچە شاخاوییەکان و بەرزەکان .ئەگەری   هەیە باران بارین لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە  ناوچەی جیا جیا بگرێتەوە بە بوونی هەورە تریشقەو هەندێ ناوچە لێزمە بارانی بەهاری هەبێت هەندێ ناوچەی تر کەشەکەی نیمچە هەور بێت .

خێراى با / لەسەرخۆ (10 – 15) کم/کاتژمێر.

ئاراستەی با / باکووری ڕۆژئاوا .

مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.

پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە    .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 20 پلەی سیلیزی

پیرمام: 15 پلەی سیلیزی

سۆران: 17 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی

دهۆک: 19 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی

تێبینی /لە ئێستادا هەرێمی کوردستان لە ژێر کاریگەری هیچ شەپۆڵێکی باران بارین نیە ئەوەی لە پێشبینیەکان هەیە کەشی وەرزی بەهاری بە بوونی باران لە ناوچەیەک و ناوچەیەکی تر ئاسمانی نیمچە هەور بێت و ناوچەیەکی تر ئاسمانی ساماڵ بێت ,واتە دروست بوونی هەر کەشێکی ناسەقامگیر پێشبینی ناکرێت بەهۆی خێرای پڕۆسەی چڕبوونەوەی هەورەکەو باران بارینێکی لەناکاو .

5-4-2026

هەواڵی پەیوەندیدار

زیره‌ك زێباری: ده‌بێت سنوورێك بۆ ئه‌م ده‌ستدرێژانه‌ دابنرێت هێرشی سه‌ر پێشمه‌رگه‌ بێ پاساوه‌

سەڵاح

وەزارەتی كارەبا: پڕۆژەی ڕووناكی گەیشتە زیاتر لە دوو ملیۆن كەس

سەڵاح

قایمقامى ناوەنديی هەولێر: لە ٢٠٢٤ بڕی ١٠٥ تۆن دەرمان و ١٥٩ تۆن کاڵای بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە

سەڵاح