zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

​ بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە، جارێکی دیکه کاڕوانی شەهیدانی کوردستان ڕۆڵەیەکی تری بە ئەمەکی پێ سپێردرا، ئەمڕۆ ٧ی نیسانی ٢٠٢٦ (وەیسی ئاخر سعید شێروانی) پێشمەرگە لە فیرقەی پێنجی پیادەی فەرماندەیی دەڤەری یەکی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، کە پێشتر لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنوری سۆران بریندار ببوو، دوای ١٥ ڕۆژ مانەوە لە یەکێک نەخۆشخانەکانی هەولێر، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گەیشتە پلەی بەرز و پیرۆزی شەهادەت.

​وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و تەواوی خەڵکی کوردستان، جارێکی دیکە بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرش و پەلامارە ناڕەوایانە دەکەینەوە کە دەکرێنە سەر هێزی پێشمەرگە و خەڵکی سڤیلی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی پێشمەرگە
٧ی نیسانی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

زەنگی ئاگادارکردنەوە لە سەرانسەری ئوردن لێ درا و حکوومەت ئامادەباشیی تەواوی ڕاگەیاند

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

سەڵاح

کەشناسی: لە هەندێ کات ئەگەری لێزمە باران هەیە

سەڵاح