zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی سویسرا دەکات

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/9/28، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگه‌ڵ بەڕێز پیتەر نێڵسۆن، باڵیۆزی نوێی سویسرا لە عێراق، پیرۆزبایيی دەستبەکاربوونی لێ كرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هه‌روه‌ها خواستى هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان دووپات کردەوە و سوپاسى پشتیوانیی سویسرای بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.

لای خۆیەوە، باڵیۆزی نوێی سویسرا خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە عێراق دەربڕی و جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانى لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی هاوکاریی هاوبەشى نێوانيان کردەوە.

دۆخی عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاتەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

دڵشاد

ترامپ واژووی لەسەر پاکێجێکی بەرفراوانی سزاکانی دژی ڕووسیا کرد

سەڵاح

زانا مه‌لا خالید بۆ زاگرۆس: بۆ داهاتووش پارتی به‌هێزتر و جه‌ماوه‌ری تر و فراوانترده‌بێت

سەڵاح