zagros news agency

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، پێشمه‌رگه‌یه‌كمان گەیشتە پلەی بەرز و پیرۆزی شەهادەت

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌،​ بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە، جارێکی دیکه کاروانی شەهیدانی کوردستان ڕۆڵەیەکی تری بە ئەمەکی پێ سپێردرا، ئەمڕۆ ٧ی نیسانی ٢٠٢٦ (وەیسی ئاخر سه‌عید شێروانی) پێشمەرگە لە فیرقەی پێنجی پیادەی فەرماندەیی دەڤەری یەکی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، کە پێشتر لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری سۆران بریندار ببوو، دوای ١٥ ڕۆژ مانەوە لە یەکێک نەخۆشخانەکانی هەولێر، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گەیشتە پلەی بەرز و پیرۆزی شەهادەت.

​ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و تەواوی خەڵکی کوردستان، جارێکی دیکە بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرش و پەلامارە ناڕەوایانە دەکەینەوە کە دەکرێنە سەر هێزی پێشمەرگە و خەڵکی سڤیلی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر: ” داخستنی ئێن ئاڕ تی بەهۆی سووکایەتی بووە بە سیمبوولەکانی نیشتیمان “

یاسین

نیویۆرک تایمز: لە بەغدا نووسینگەکانی حەماس و حوسییەکان بەنهێنی کراوەتەوە

یاسین

یەمەن.. نزیکەی 20 کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستگیر کران

سەڵاح