zagros news agency

ئیسرائیل سیستەمێک بۆ هۆشداریدان لەبارەی دەرهێنانی یۆرانیۆمی شاراوە لە ئێراندا دروست دەکات

سوپای ئیسرائیل سەرقاڵی ئامادەکردنی “سیستەمێکی هۆشداریدان”ی تایبەتە بۆ دەستنیشانکردنی هەر جۆرە گواستنەوەیەکی یۆرانیۆمی پیتێنراوی شاراوەی ئێران، بەتایبەتی لە ئەسفەهان و نەتەنزدا.
“ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل” پێنجشەممە ٩ی ئەپریل لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاوی‌کردەوە دەزگای هەواڵگریی سوپا ئەم “مۆدێلی هۆشداریدانە” وەک میکانیزمێکی هەڵمەتی تایبەت دادەڕێژێت بۆ ئەوەی لە کاتی هەر جۆرە هەوڵێکی ئێران بۆ دەرهێنانی یۆرانیۆم لە ژێر زەویدا، هۆشداری بە بڕیاردەرە سیاسییەکان بدات.
بەرپرسێکی باڵای سوپای ئیسرائیل بە ڕادیۆی سوپای گوت هەموو توانا و لێهاتووییەکانی بەشی هەواڵگری بۆ ئەم ئامانجە بەکار دەهێنرێن و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ ئەمریکادا دەکرێت. ئەو ئاماژەی بەوەش دا بەدواداچوونی هاوبەشی واشنتۆن و تەلئەبیب بەردەوامە.
ئەم پێشهاتانە دوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران دێنە ئاراوە. ڕێککەوتنێکی دوو هەفتەیی لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەستی پێ کردووە و پاکستان ئەم ڕێککەونەی ڕاگەیاندبوو.
بڕیارە دانوستانەکانی نێوان هەردوو لایەن لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەڕێوە بچن. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، هۆشداریی داوە لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێککەوتن، هێرشی بەرفراوان بۆ سەر ئێران دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئافرەتانی دەستبەسەرکراو لە هەرات ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسی و هاوسەرگیریی زۆرەملێ بوونەتەوە

یاسین

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ: ئیسرائیل 420 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر سووریا

یاسین

فڕۆکەوانێک پێش ئەوەی فڕۆکەکەی بفڕێنێت دەستگیر کرا

یاسین